لە 10 مانگی رابردوودا 10 ھەزار کەس بەتۆمەتی بازرگانییکردن و بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر ده‌ستگیركراون

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند لە میانی 10 مانگی رابردوودا، 10 ھەزار کەس بەتۆمەتی بازرگانییکردن و بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکراون.
بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لیوا سەعد مەعن لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە میانی 10 مانگی رابردوودا، زنجیرەیەک ھەڵمەتیان لە ژمارەیەک ناوچەی ئەو وڵاتە ئەنجامداوە.
لیوا سەعد مەعن باسی لەوەشکردووە کە لە میانی ھەڵمەتەکاندا، 10 ھەزار کەس بەتۆمەتی بازرگانییکردن و بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکراون.
راشیگەیاندووە کە ماددە ھۆشبەرەکان لە دەرەوە، بەشێوەی قاچاغ دەھێندرێنە ناو عێراقەوە و گوتی:ھێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان، بەردەوامن لە ھەوڵەکانیان بە ئامانجی بەرگرتن لە ھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان بە قاچاغ بۆ ناو وڵات.

ھەواڵی زیاتر