بانکی نێودەوڵەتی لەبارەی کەمبونەوەی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق هۆشداری دەدات
بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند، تا ساڵی 2050 عێراق بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە 20%ی سەرچاوە ئاوییەکانی ئێستای لەدەستدەدات، لە دەرئەنجامی قەیرانی ئاویشدا گەشەی وڵات، هەلی کار و کۆچکردن دەبنە ئاستەنگی لەبەردەم هاوڵاتیان و حکومەتی عێراقدا، بۆیە داوا لەو وڵاتە دەکات هەنگاوی پێویست بگرێتەبەر.
بانكی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، ژماره‌ی دانیشتوانی عێرق 40 ملیۆن كه‌سن، وڵاتێكه به سامانی نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌نده، له به‌رامبه‌ردا كێشه‌ی كه‌می كاره‌بای هه‌یه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ وشكه‌ساڵی و كه‌می بارانبارین ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بانكی نێوده‌وڵه‌تی روونیكرده‌وه، تا ساڵی 2050 پله‌كانی گه‌رمی له عێراق به‌رز ده‌بنه‌وه، به رێژه‌ی %10 بارانبارین كه‌مده‌كات، ئه‌میش وا ده‌كات رێژه‌ی %20 ئاوی پاك له‌م وڵاته كه‌م ببێت.
بانكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌شڵێت، به‌م هۆیه‌وه ئاو ناگاته سێبه‌شی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان.
ئه‌و راپۆرته‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی جه‌ختیكرده‌وه، رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی كشتوكاڵی %4 داده‌به‌زێت، كه ده‌كاته 6.6 ملیار دۆلار، جیا له‌وه‌ش كۆچی زۆره‌ملێی له ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق دروست ده‌بێت.