له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانییه‌وه بۆ یه‌كه‌م جار له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق هیچ حاڵه‌تێكی مردن به كۆرۆنا تۆمارنه‌كرا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكیی (PCR) بۆ 12 هه‌زار و 566 كه‌س ئه‌نجامدراوه.
وه‌ك له ئاماره‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا تووشبوونی 591 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه، و زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له شاری دهۆك تۆماركرا، كه بریتییه له 154 حاڵه‌ت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 12 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، و هه‌موویان له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بوون و هیچ حاڵه‌تێكی مردن له پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاست تۆمار نه‌كراون، هه‌زار و 375 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندرا.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 2 ملیۆن و 68 هه‌زار و 388 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 23 هه‌زار و 483 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 2 ملیۆن و 23 هه‌زار و 683 كه‌سیش به رێژه‌ی 97.8% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 21 هه‌زار و 222 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 148 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا 6 ملیۆن و 547 هه‌زار و 779 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.