سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری عێراق پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد
دادوەر فائق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق پێشوازی لە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد، لە کۆبوونەوەکەدا قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر ماڵی سهرۆك و بەکارهێنانی توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران تاوتوێ کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر ڕێزگرتن و جێبەجێکردنی یاسا کردەوە.
دادوەر فایەق گوتی: لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکوەزیران، بەڵام لێکۆڵینەوەکان لە قۆناغی سەرەتایی دایە.
هەروەها سەبارەت بە بەکارهێنانی توندوتیژی دژی خۆپیساندەران گوتی: لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بەردەوامە و چاوەڕێی تەواوبوونی کارەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوە دەکەن تاوەکو پێشکەشی دەستەی دادوەری بکرێت.
له كۆبوونهوهكهدا فائق زێدان ههروهها دهنگۆی كاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ڕەت كردهوه. جهختیشی كردهوه كه هیچ پۆستێک لە دەرەوەی كاری دادوەری وهرناگرێت.