نید برایس،گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، وه‌ڵامی به‌ئامانجگرتنی مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بداته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌ر له‌قسه‌كردن له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه، چاوه‌ڕێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌كه‌ین كه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ستیان پێكردووه .
گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتیشی: له‌نزیكه‌وه له‌گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه عێراقییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین .