سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ھەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکوەزیرانی عێراقی ئیدانە کرد

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرکۆماری فەڕەنسا، رایگەیاند کە ھەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی ئیدانە دەکات.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مستەفا کازمی و ئیمانوێل ماکرۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن ھەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی ئیدانە کردووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە رێگای سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، ھێرشکرایە سەر ماڵی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لە ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا.

تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشەکە رانەگەیاندووە.

ھەواڵی زیاتر