سعودیه‌ و ئیمارات و قه‌ته‌ر هه‌وڵی تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی ئیدانه‌ ده‌كه‌ن

هه‌ر له‌یه‌ك وڵاتانی سعوودیه‌، ئیمارات ، قه‌ته‌ر، په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی به‌توندی ئیدانه‌ی هه‌وڵی تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ن و به‌كارێكی تیرۆریستی سنۆكانه‌ وه‌سفی ده‌كه‌ن.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌ هه‌وڵێكی تیرۆركردن كه‌ به‌ درۆنی بۆمبڕێژكراو بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ئه‌نجامدرا، رزگاری بوو.

له‌وباره‌یوه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند كه‌ ھه‌وڵی تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی به‌ سێ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئه‌نجامدراوه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، ژماره‌یه‌ك تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به‌ تاوانباران و ئه‌و لایه‌نه‌ی كه‌ تێوه‌گڵاون له‌ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌.

تا ئێستا ھیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌.

ھەواڵی زیاتر