هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 8, 2024

كۆرۆنا له‌ عێراق.. 28 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 21 هه‌زار و 573 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌.

وه‌ك له‌ ئاماره‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا تووشبوونی هه‌زار و 397 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ پشتڕاست كرایه‌وه‌ و زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له شاری هه‌ولێر تۆماركرا، كه‌ بریتییه‌ له 321 حاڵه‌ت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 28 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه و شاری سلێمانی به‌ مردنی 10 كه‌س له‌ ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌یه‌ و 2 هه‌زار و 433 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه‌ راگه‌یه‌ندرا‌.

تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه‌ بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته‌ 2 ملیۆن و 53 هه‌زار و 520 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 23 هه‌زار و 111 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 998 هه‌زار و 559 كه‌سیش به‌ رێژه‌ی 97.3% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 31 هه‌زار و 850 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 221 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، تا ئێستا 5 ملیۆن و 847 هه‌زار و 811 كه‌س له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.