هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

دوو کاروانی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتە عێراق

وەزارەتی تەندورستیی و ژینگەی عێراق، گەیشتنی دوو کاروانی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنای راگەیاند کە بڕەکەیان 782 ھەزار و 730 دۆزە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ڤاکیسینەکان لەلایەن کۆمپانیای فایزەرە بەرھەمھێنراوە و ھاتووە “کاروانی یەکەم بڕەکەی 649 ھەزار و 350 دۆزە”.

ھەروەھا باس لەوەشکراوە کە کاروانێکی دووەم لە چوارچێوەی دەستپێشخەری کۆڤاکس لە رێگای رێکخراوی یونیسێف-ەوە، گەیشتووەتە عێراق و بڕەکەی 133 ھەزار و 380 دۆزە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، ڤاکسینەکان بەسەر سەرجەم بنکە و فەرمانگە تەندروستییەکانی پارێزگاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دابەشکراون.

تا ئێستا، پێنح ملیۆن و 679 ھەزار و 119 کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.