پێنج تیرۆریست لە پارێزگاکانی بەغدا و ئەنبار ده‌ستگیركران

سوپای عێراق دەستگیرکردنی پێنج تیرۆریستی لە پارێزگاکانی بەغدا و ئەنبار، راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، سێ تیرۆریستیان لە رۆژئاوای پارێزگای بەغدا کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکرابوون، دەستگیرکردووە.

باس لەوەشکراوە کە ھەروەھا ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی پشت بەستن بە زانیاریە ھەواڵگرییەکان لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، دوو تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای ئەنبار دەستگیرکردووە و ھاتووە “تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان دانیان بەوە داناوە کە لەناو ویلایەتی باشوور و ئەنبار سەربە داعش، چەکداربوون”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە دوای وەرگرتنی گوتەکانیان، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان، بگیرێتەبەر.