رۆژنامەی ھەولێر

بەڕێوەچوونی یەكەمین فیستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام لە پیرمام

كامەران حاجی ئەلیاس

ئەگەر ئاوڕێك لە مێژووی هونەری شانۆ لە پیرمام بدەینەوە چەندین كاری ناوازە لەم شارە پێشكەش كراوەن بەهۆی بوونی كۆمەڵەی هونەر و وێژەی كوردی لقی پیرمام بە تایبەتی لە هەشتایەكانی سەدەی رابردوو بۆ نموونە چەندین شانۆگەری پێشكەش كراوە وەكو شانۆگەریی (فەیلەسووفی ئاخرزەمان) لە نووسینی و دەرهێنانی یوسف برادۆستی، شانۆگەریی (هەورێكی تاساو) نووسینی جەلیل زەنگەنە دەرهێنانی یوسف برادۆستی، شانۆگەریی (شاری ئەوین) نووسینی تەڵعەت سامان و دەرهێنانی یوسف برادۆستی، شانۆگەریی (مەلەف) نووسینی تاهیری دەرهێنانی یوسف برادۆستی، لەگەڵ چەندین ئەكتەر و دەرهێنەری توانا لەم شارەدا هەبوونە و ئێستاش بەردەوامن.
شانۆی شەقام ئەو شانۆگەریانە لەخۆ دەگرێت كە لە دەرەوەی هۆڵەكان نمایش دەكرێن واتە لە شوێنە گشتییەكان وەكو بازاڕ و پارك و نەخۆشخانەكان لە وێستگەكانی میترۆ و شەمەندەفەر نمایش دەكرێن ئەم شێوازە چەندین مەرجی تایبەت بەخۆی هەیە بۆنموونە بینەران بانگشت ناكرێت بۆ بینی نمایش بەڵكو جەماوەر خۆیان ئامادە دەبن بۆ بینی نمایشەكان زۆر جاریش دەقی ئامادەكراو نییە واتە مەرج نییە تێكستێك ئامادە كرابێت و چەند رۆژێك پرۆڤەی لەسەر كرابێت بەڵكو بەشێوەی یەکەوهەل (ئیرتجال) نمایش دەكرێن لە هەمان كاتدا بابەتەكان بابەتی هەنووكەیین. بە شێوەیەكی گشتی ئەكتەر دەبێتە كۆڵەکەی سەرەكیی شانۆگەرییەكان. نمایشەكانیش كورت دەبن سەما و موزیك و جلوبەرگی رەنگاوڕەنگی سەیروسەمەرە و سەرنجڕاكێش لەم جۆرە نمایشانە گرنگییەکی زیاتری پێ دەدرێت؛ خاڵێكی تر بەشداربوونی ئامادەبووان لە نمایشەكانە لەگەڵ ئەكتەرەكاندا ئاوێتەی یەكتری دەبن لێرەدا توانستی ئەكتەر دەردەكەوێت بەوەی تاچەند دەتوانێت ئامادەباشی هەبێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی سەركەوتووانە هەڵسوكەوتیان لەگەڵدا بكات چ لە رووی دیالۆگەوە بێت یاخود هەركردارێكەوە، كاتێ بینەر بەرامبەر ئەكتەر كار و كاردانەوەی دەبێت.
لە كوردستان بەشێوەیەك لە شێوەكان شانۆی شەقام لە كۆنەوە هەبووە بەڵام لە ژێر ناوی شانۆی شەقام نەبووە بۆ نموونە گەمەی (بووكە بەبارانێ) بەڵام شانۆی شەقام زیاتر لە دوای راپەڕینی بەرهای 1991 سەری هەڵدا؛ واتە چەندین شانۆگەری بە ناوی شانۆی شەقام نمایش كران هەرچەندە تائێستا لە زۆرێك لەسەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كە هونەرمەند (ئەسوەد فائق) یەكێك لەوەی كە ئەو یەكەم كەس بووە شانۆی شەقامی لە شاری كەركووك نمایش كردووە لە دوای راپەڕنیش لە ساڵی 1991 هونەرمەند رزگار ئەمین لە شاری هەڵبجە كاری لە شانۆی شەقام كردووە لە ساڵی 1995 هونەرمەند نیهاد جامی كاری لە شانۆی شەقام كردووە لە ئێستادا لە كوردستان گرنگی زۆر بە شانۆی شەقام دەدرێت لە چەندین شاری فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی ساڵانە تایبەت بە شانۆی شەقام ساز دەكرێن وەكو فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقامی كەركووك، فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقامی سنە، فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقامی مەریوان فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقامی دەربەندیخان فیستیڤاڵی شانۆی شەقامی سۆران – رواندز….
لە 16ی 2ی2026 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پەروەدەی پیرمام – چالاكی قوتابخانەكان بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆر كە هەموو چین و توێژەكانی ناوچەكەی لە خۆ دەگرت لەپیرمام یەكەمین فیستڤاڵی شانۆی سەر شەقام بەڕێوەچوو. لە فیستیڤاڵەكەدا 11 قوتابخانە بەشداری فیستیڤاڵەكەیان كردبوو كە بریتی بوون لە:
– قوتابخانەی ئامادەییە کچانەکەی دوین بە شانۆی (پەنجەریەك روو لە تاریكی) ئامادەكردنی سایە حسێن ساڵح. بەڕێوەبەر سیابۆ سەرباز رەشید ئەكتەرەكان (بێریڤان دڵدار موتەلیب، هەیفا تیلی فەتاح، هەژان رەوند رەشید، راز سەمیر كەرخی، نیڤین سیامەند تەها، ڕەیان مەقسوود رەسووڵ).
– قوتابخانەی هێدی بنەڕەتی تێكەڵاو بە شانۆی (هێز لە یەكگرتن دایە) ئامادەكردن و سەرپەرشتیكردنی ساكار عومەر فەتاح بەڕێوەبەر ئەكرەم ئەحمەد حەمد ئەكتەرەكان (ڕوومانگ سەعدی عەبدولعەزیز، ڕووماس سەعدی عەبدولعەزیز، محەمەد سلێمان حاجی ئیبراهیم، رەنا سلێمان حاجی ئیبراهیم، سینا مەحموود، گەنج خلیل، ڤارین عوسمان كاكە زیاد، سەعد ئەرسەلان حەیدەر، موبین محەمەد سەعید، سیما محەمەد كاكە جەنگ، ڕۆمان فەرمان سەلمان، مەسرور كاهین عەبدولڕەحیم).
– قوتابخانە بنەڕەتییە کچانەکەی یاران بە شانۆی (ئێمە بووین بەرەگ) ئامادەكردنی سایەحسێن ساڵح سەرپەرشتی سەیران تەحسین حسێن بەڕێوەبەر سازان فواد ئەحمەد ئەكتەرەكان (ڕۆیا بارزان هاشم، شەرمین شێركۆ شەهاب، شادین رێباز محەمەد، زینە ئارام عوسمان، ژیما دڵشاد عودی، مهتاب خورشید محەمەد ئەمین، ڕۆنیا مەهدی حسێن، ڕەها شاخەوان عەوێز، هۆنیا هێرش رەشید).
– قوتابخانە بنەڕەتییە تێكەڵاوەکەی هەوار بە شانۆی (كوردستان یەك پارچەیە نابێت بە چوار) ئامادەكردنی شوكریە جەوهەر سەرپەرشتی ئازاد كازم حەسەن بەڕێوەبەر شوكریە جەوهەر قادر ئەكتەرەكان (دێچین سەرباز حسێن، حسێن سەرباز حسێن، ئەسیل ئەیاس عوسمان، میلینا رائب خورشید، بینا نزار ساڵح، یارا نزار ساڵح، هەژین دلاوەر بابەكر).
– قوتابخانە ناحکومیەکەی كۆمەڵگای پەروەردەی ئاگا، بە شانۆی (یەك بەڵێن و یەك پەیام) ئامادەكردن و دەرهێنانی ئەیوب كەمال سەرپەرشتی زیاد محەمەد بەڕێوەبەر ڕێزان بەرەكات. ئەكتەرەكان (كارین ئەبداڵ حوسێن، تەلار زەكەریا حامید، محەمەد وەلی خۆشەوی، میر نەورۆز دلێر، تانیا زەكەریا حامید، داڤین مەهدی چیچۆ، دێنیز غەریب سەدیق، مەهسا ستار تەها، كیان عەبدوڵا، سەفا زاتی تەقیەدین، شادی دلێر مەجید، تاهر ئەهیام تاهر، هەڤراس كۆڤان عەباس، ڕەهێڵ فیلەر ئەحمەد، ئیلینا سەعدی زێرۆ، رامیار جەدیع باقی، پەریسا سەیدەوان عەبدوڵا).
-قوتابخانە بنەڕەتییە تێكەڵاوەکەی کۆڕێ بە شانۆی (ئێمە نەتەوەی كوردین) ئامادەكردنی پەرێز نەوزاد ئەحمەد. سەرپەرشتیار پەنا نەحمەدین شاكر. بەڕێوەبەر رێدوان جەمال فەتحوڵا. ئەكتەرەكان (ئیلیاس ئیسماعیل عەبدوڵا، لارا بارزان غازی، سۆما حاتەم ماهر، سیدرا سەنگەر عوبێد، نڤار نایف محەمەد، سەهەند محەمەد ئومێد، لانە فەرهاد خدر، یارا بەختیار موحسین).
– قوتابخانە بنەڕەتییە تێكەڵاوەکەی هەڵانی بە شانۆی (سۆزیك بۆ نیشتمان) ئامادەكردنی بنار سەعید و، ئەژین كاكل. سەرپەرشتی ناسكە عومەر، بەڕێوەبەر نەسرین یەزدین سلێمان. ئەكتەرەكان (نالین هەندرێن، نازێ سابیر، بیتا هەژار، لینا نزار، سەناریا شوكور، تاڤگە بەڕۆژ، ڕۆنیا شێروان، شەهڤین رەجەب، دلڤین حسێن، نەورۆز سیامەند، جەننەت بژار، ڕۆما سامان، شاجوان شوكور، سینا حسێن، سیدرا عوزێر، لەنیا تەحسین، شیفا سەربەست).
– قوتابخانە ناحکومییەکەی ڕەهەند، بە شانۆی (تەكنەلۆژیا) ئامادەكردنی شەیما عەبدولڕەزاق. سەرپەرشتی ڕابەر ئەبوبەكر. ئەكتەرەكان (تانیا كەریم دەسكۆ، دانا محیەدین حاجی عومەر، سلێمان زاهیر خالد، كارین كاروان جەودەت، عامر نەزهەت محەمەد، بنامین ئازاد).
-ئامادەییە کچانەکەی سەربەن بە شانۆی (ئێرە كوردستانە) ئامادەكردنی ئارەزوو عەبدولقادر ساڵح. بەڕێوەبەر شۆخان شەفیع ئەحمەد، ئەكتەران (گوڵشین مەلك، رۆنیا ئازاد، روەیدا هادی، زەكەریا حاتم، سەنا دلۆڤان، سەلوا یوسف، فەرەیدون حەسەن).
– قوتابخانە بنەڕەتییە کچانەکەی شەهید شیفا بە شانۆی (ئازادی) بەشادربوو ئامادەركیدنی سایە حسێن ساڵح سەرپەرشتیار و بیرۆكەی چراخان غەفور ساڵح بەڕێوەبەر دڵچین محەمەدئەمین ئاودڵ. ئەكتەرەكان (رۆژین نەژادرەفیق، ڕوەیدە محەمەد عەبدوڵا، نەرمین نادر).
– قوتابخانە بنەڕەتییە تێكەڵاوەکەی غاندی بە شانۆی (باجدانی گەلێكی بێتاوان)، بەشداری فیستیڤاڵەكەی كردبوو لە ئامادەكردنی كویستان حەسەن حەمەد و چنار حەمید مەجید؛ سەرپەرشتی رولێخا میرزا خورشید. بەڕێوەبەر هەزرەت وەسمان ئەحمەد ئەكتەرەكان (ئیڤا ساڵح، دلڤان گەیلان، روهان شیمال، لاڤی بریندار، سدنا كاوە، ریڤان محەمەد، دادیار باوەڕی، فەرزاد فاخیر، ئومێد ئیبراهیم، یارا جاسم، وارڤین برهان، بڕیار بەشدار، بڕیار ئومێد، ئەحمەد سەلام، میرزا، حەیدەر، محەمەد جەلیل، راهی ئەردەوان، كارین هێرش، ئیحسان، حسێن یاد جاسم، دارین غازی، كوفان، ئایلا شێروان محەمەد شوان، زانیار حەسەن، هێڤی نیعمەت).
لە كۆتایی فیستیڤاڵ باشترینەكان لەلایەن لیژنەی دادوەری دەستنیشان كران بەڵام بەمەبستی هاندان و دەستخۆشی بۆ بەشداریكردنی قوتابخانەكان خەڵاتی بەشدار بوو بەسەر سەرجەم بەشداربووندا دابەش كرا.
بەڕێوەبەری فیستیڤاڵ: نەعیمە زوبێر محەمەد
لێژنەی هەڵسەنگاندنی شانۆیەكان بریتی بوون لە هونەرمەندان (كامەران حاجی ئەلیاس، دارا مەحمود عەبدولعەزیز، راز كەمال حسێن).
لیژنەی سەرپەرشتیاری فیستیڤاڵ (بەڕوو مستەفا ڕئووف، دڵگەش عومەر تەها، مەریوان مەغدید عەوڵا، خۆشەوی حەسەن حەكیم، جووتیار ڕەفعەت عەبد، سایە حسێن سالك ڕێبەر عەبدوڵا).
لیژنەی هونەری فیستیڤاڵ (جووتیار ڕەفعەت عەبد، سایە حسێن ساڵح، محەمەد كەمال سەعدی).
لیژنەی پێشوازی (لەیلێ عەبدولڕەحمان محەمەد، نەجلا ئەسعد میرزا، غەریبە غایب یەزیدین، جەریدە شینۆ سلێمان، سەیران بایزدین، جەمیل محەمەد عەلی، كەریم نوعمان).
ئەگەر ماوەی فیستیڤاڵەكە ماوەی یەك رۆژ بوو كە (11) شانۆگەری نمایش نمایشەكان لە هەموو ئاستێكی تیا بوو؛ نمایش هەبوو لە رووی بیرۆكەوە زۆر باش هەبوو لە رووی دەرهێنانەوە زۆر باش بوو ئەوەی زۆر گرنگ بوو بەهرەی زۆر توانا لە ئەكتەرەكان بەدی دەكرا هەرچەند بەشی زۆریان یەكەم جاریان بوو نواندن بكەن هەندێ لە نمایشەكان لە رووی تەكنیكەوە زۆر باش بوو.
پیشنیار دەكەم ئەگەرهاتو ئەم فیستڤاڵە بەردەوام بوو واتە فیستڤاڵەك بكرێتە نەریتێكی ساڵانە دەبێ خولێك بۆ مامۆستای پسپۆڕی هونەری بكرێتەوە بۆ زیاتر ئاشنا بن بە شانۆی شەقام چونكە زۆرێك لەو شانۆگەریانەی لە فیستیڤاڵەكە نمایش كرا لە نێو هۆڵی شانۆیش نمایش كرابان زۆر ئاسایی…
ئەوەی زۆر دڵخۆشی كردم بوونی سپۆنسەر بوو بۆ فیستیڤاڵەك مایەی دەستخۆشییە؛ لەوانە دەزگای خێرخوازیی حاجی ئیدریس سوورچی خاوەنی ستۆدیۆ (JSN) هونەرمەند جووتیار ڕەفعەت و زۆرێك لە قوتابخانە ناحكومییەكان هاوكاری باشی فیستیڤاڵ بوون.
سازكردنی ئەو جۆرە فیستیڤاڵانە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پیرمامەوە كارێكی زۆر باشە؛ هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم؛ دووبارە دەستخۆشی لە هەموو لایەك دەكەم.