رۆژنامەی ھەولێر

مۆزەخانە و گەلەریەکی هونەرى کرایەوە

بەئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شاروانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەر و ژمارەیەکى دیكە لە هونەرمەندان و هونەر دۆستان، لە ڕێورەسمیکدا مۆزەخانە و گەلەری هونەرى ( بژار ئەربیلی ) کرایەوە.
دوای كردنەوە و بەسەركردنەوەی بەشەكانی، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی، دەستخۆشى لە هونەرمەند کرد بۆ کردنەوەى ئەو مۆزەخانە و گەلەرییە هونەرییە، کە دەبێتە بەشێكی مێژووی و کەلتوورى شارى هەولێر و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست.