رۆژنامەی ھەولێر

ماڵئاواییەکی کاتی؛ ئادێل ستەیج و گۆرانی جێدەهێڵێت

محمد لادێ – هه‌‌ولێر

ئەستێرەی بەناوبانگی بەریتانی ئادێل، بە بڕیارێکی لەناکاو هەوادارانی لە سەرتاسەری جیهان تووشی شۆک کرد، کاتێک ڕایگەیاند کە بۆ ماوەیەکی نادیار لە کاری هونەری و گۆرانی گوتن دوور دەکەوێتەوە. ئادێل لە میانی دوایین کۆنسێرتەکانیدا ئاشکرای کرد کە دوای تەواوکردنی پابەندییەکانی ئێستای، پێویستی بە پشوویەکی درێژخایەن هەیە.

ئەم گۆرانیبێژە کە بە خاوەنی “دەنگە کریستاڵییەکە” دەناسرێت، ئارەزوو دەکات کاتەکانی زیاتر بۆ ژیانی تایبەتی و خێزانیی تەرخان بکات، دوور لە گڵۆپی کامێراکان. ئەم هەواڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و هەوادارانی هیوایان خواست ئەم دابڕانە زۆر نەکێشێت و بە ئەلبومێکی بەهێزتر بگەڕێتەوە.