رۆژنامەی ھەولێر

گەڕانەوەی “شڕێــــــــــک” (Shrek 5) بە دەنگە ڕەسەنەکان

محمد لادێ – هه‌‌ولێر

کۆمپانیای “دریم وۆرک” بە فەرمی ڕایگەیاند کە کارەکانی بەشی پێنجەمی فیلمی ئەنیمەیشنی Shrek لە قۆناغی کۆتایی دان. هەواڵە خۆشەکە بۆ هەواداران ئەوەیە کە هەرسێ ئەکتەرە سەرەکییەکە (مایک مایەرز، ئێدی مێرفی، و کامیرۆن دیاز) دەگەڕێنەوە بۆ ڕۆڵی دەنگی کارەکتەرەکان. ئەمە دوای ١٦ ساڵ دێت لە دواین بەشی ئەم فیلمە، و پێشبینی دەکرێت ژمارەی پێوانەیی داهات بشکێنێت.

ئەم بەشە نوێیە لە کاتێکدا دێت کە تەکنەلۆژیای ئەنیمەیشن گەیشتووەتە لوتکە، بۆیە پێشبینی دەکرێت لە ڕووی بینراوەوە بینەران سەرسام بکات. شارەزایانی بۆکس ئۆفیس دەڵێن بەهۆی ناوبانگی جیهانی و گەڕانەوەی دەنگە ڕەسەنەکان، ئەم فیلمە دەبێتە یەکێک لە پڕداهاتترین بەرهەمەکانی مێژووی ئەنیمەیشن. شێرک تەنیا فیلمێک نییە، بەڵکو گەڕانەوەی یادگارییەکانی چەندین نەوەیە بۆ سەر شاشە گەورەکان.