شیڤان شێرزاد – هەولێر
وەک هەڵوێستێکی نیشتمانی و پشتیوانی لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان، هونەرمەندی گۆرانیبێژ “کاروان کامیل” بەرهەمێکی نوێی بەناونیشانی “کوردستان یەکە”ـی بڵاوکردەوە.
ئەو بەرهەمەی “کاروان کامیل” بەشێوەیەکی پڕۆفیشناڵ و لەگەڵ ستافێکی هونەری دیاری شاری دهۆک تۆمار و وێنەگیراوە، هەروەها هونەرمەند لەو کلیپەدا سوودی لە ژیری دەستکرد وەرگرتووە و دیمەنەکانی بەشێک لەو دیکۆمێنتانەن، کە شەڕڤانانی کورد بۆ داکۆکیی کردن لە کۆبانێ و عەفرین و حەسەکێ و شێخ مەقسوود و ناوچە کوردستانیەکان لە جەنگدان و لە پێناو خاکی کوردستاندا خوێنی سووریان دەبەخشنە نیشتمان.
جێگەی باسە، هونەرمەند “کاروان کامیل” لەدایکبووی شاری دهۆکە و لە ٢٥ـی دیسەمبەری ١٩٩٩ یەکەم بەرهەمی خۆی بە ناوی “ئاخ بولبول” بڵاوکردەوە، پاشان چوار ئەلبومی بە ناوەکانی “هەر یەت دگەل من” و “ژڤانا” و “ژ دل بۆ دل” و دوا ئەلبوومیشی “ئارژین” بوو، کە لە ساڵی ٢٠١٢ بڵاوکرایەوە، دواتر هونەرمەند “کاروان کامیل” ڕووی کردە هەندەران و تا ئێستا لە ئەورووپا نیشتەجێیە.

