رۆژنامەی ھەولێر

هونەرمەند ساڵح بێکەس لە نێو ئاپۆرای جەماوەریدا پەیامێک بۆ نیشتمان و ڕۆژئاوا دەنێرێت

هونەرمەندی بواری نواندن “ساڵح بێکەس” هەمیشە وەک پێشمەرگەیەک لە سەنگەری بەرگریی لە خاکی کوردستاندا بووە، تەنانەت لە شەڕی نەگریسی داعشدا بە گۆرانیی و تۆمارکردنی چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگەی سەربەرزی کوردستاندا کردووە.
لە ڕێپوانەکەی هەولێریشدا بۆ پشتیوانی لە کوردانی ڕۆژئاوای کوردستانیشدا لە نێو ئاپۆرای جەماوەریدا پەیامێکی تایبەت لە ڕێگەی “هەولێر”ـەوە دەنێرێت بۆ نیشتمان و ڕۆژئاوای کوردستان و دەڵێت:من “ساڵح بێکەس”، لە ساڵی ١٩٨٨ـەوە وەک هونەرمەندێکی بواری نواندن خەندەم خستووەتە سەر لێوی خەڵک، بەڵام لە شەڕی دژ بە داعش، خەندەکانم گۆڕی بۆ هەڵوێست؛ بە خۆبەخشی و بەبێ بەرامبەر، خۆم و کامێراکەم لە ناو سەنگەرەکاندا بووین بۆ ئەوەی دەنگی پێشمەرگە و ورەی میللەتەکەم بەرز بکەمەوە.
ئەمڕۆش، کە ڕۆژئاوا لە ناو خوێن و ئازاردایە، بێدەنگ نابم. لێرەوە ڕایدەگەیەنم: ئامادەم هەر ئێستا ماڵ و منداڵ جێبهێڵم و بەرەو قامیشلۆ، کۆبانێ، عەفرین و حەسەکە بەڕێ بکەوم. من کوڕی هەر چوار پارچەی کوردستانم و بۆ خاکی ڕۆژئاوا گیانم لەسەر دەستە.
بە کامێرا و خۆبەخشی، لە ناو جەرگەی داعشدا بووم بۆ خاکی کوردستانی خۆم، هەمیشە وەک پێشمەرگە بووم ئێستاش بۆ ڕۆژئاوای ڕەنگین، ماڵ و منداڵ جێدەهێڵم بۆ قامیشلۆ و کۆبانێ، ڕێگەی غیرەت دەپێوم ساڵح بێکەسم و پەیامم، تەنیا یەکبوون و سەرفرازیی کەرکووک و عه فرینه.