ئەمشەو چوارشەممە رێکەوتی 28.1.2026 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ،سیروان عوسمان بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێرو ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندو سینەماکاران، لە بەردەوامی وەرزی زستانەی خۆیدا، لە چوارچێوەی پرۆژەی سینەماو جەماوەر، لە هۆڵی ئیمپایەر ئامادەیی پەخشی تایبەتی فیلمی سینەمای “لەبیرم مەکە” بوون….
ناوەرۆکی ئەم فیلمە باس لە چیرۆکێک دەکات، ڕۆژنامەنووسێکی کورد-ئەمریکی دەکەوێتە دەست داعش، و زیندان دەکرێ و لەگەڵ ژنانی تری ناو زیندانەکە، هەوڵی مانەوە دەدەن، هاوکات رووداوی هەڵاتنیان لە زیندان چیرۆکێکی بەهێزە دەربارەی بەرگری، ئازادی، شایەنی باسە، ناوەرۆکی ئەم چیڕۆکە لە ڕووداوی ڕاستەقینە وەرگیراوە.

