رۆژنامەی ھەولێر

لالۆ ڕەنجدەر: پیرۆزە لێت کوردستانی دایک! هەموو ئەو سنوورە درۆیینانەی نێوانمان کێشرابوو سڕایەوە

شیڤان شێرزاد – هەولێر

هونەرمەند “لالۆ ڕەنجدەر” لە پەیامێکی تایبەتدا، کە ئاراستەی گەنجانی نیشتمانی کردووە دەڵێت: دروشم و دەنگی بەرزتان شادمانی کردم، کە زانیم ئێوەی نەوەی داهاتووی نیشتمان بەو گوڕوتینەوە هاواری ‘یەکە یەکەی کوردستان یەکە’ دەکەن.

ئەوە پەیامێکە بۆ ڕێکخستنەوەی نێو ماڵی کوردی و سڕینەوەی ئەو سنوورە دەستکردانەی نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باشوور و باکوور، ئێستا کوردستان یەکە و دژمنانی کوردیش لە هەر شوێنێک بن یەک دەستن، کە سەری شەهید هوجام سورچی دەبڕن و کەزی کچە شەڕڤانێکی ڕۆژئاوا و کیمیابارانی هەڵەبجە و بالیسان و دەڤەرەکانمان دەکەن، بەڵام خۆشبەختی خۆم لەوەدا دەبینم، کە پارچە یان لەتبوونی کوردستان لە دڵ و هزری گەنجانی نیشتمان سڕایەوە و ئێستا کورد یەکە و بە یەکڕیزییش دەگەین بە ئامانجەکانمان.
دەشڵێت: وەک پیرە پیاوێکی ئەو نیشتمانە هەتا ئەو ڕۆژەی دەمرم گۆرانی و

سروود بۆ کوردستان و شۆڕش و بەرخۆدانی نەتەوەکەم دەچڕم و هەرگیز لە پرسە نیشتمانیەکانیشدا بێدەنگ نابم و لە بەردەم هەموو هێز و دژمناندا وەک پێشمەرگەیەک دەوەستم و خوێنی خۆشم پێشکەش بەو نیشتمانە دەکەم، کە ناوی دایکە کوردستانە.