رۆژنامەی ھەولێر

عەبدوڵا و ڕۆمی هەرکی گۆرانیەکی دوێتیان بۆ ڕۆژئاڤا بڵاوکردەوە

شیڤان شێرزاد – هەولێر

هەریەک لە هونەرمەندان “عەبدوڵا هەرکی و ڕۆمی هەرکی” وەک هەڵوێسێکی نیشتمانی و دەربڕینی پەیامی هاوسۆزی خۆیان وەک دوو هونەرمەندی هەرێمی کوردستان گۆرانییەکی دوێتیان بە ناوی “لێخن” بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ لە پلاتفۆرمەکاندا بڵاوکردەوە.

ئەو بەرهەمەی عەبدوڵا و ڕۆمی، پەیامێکە بۆ یەکبوونی کورد و بەدەنگەوە هاتنی گەلانی جیهان.
لە دێڕێکی تێکستی ئەو بەرهەمە وا نووسراوە “خورتێ کوردا بەرخێ نێرن، ئەو عەگیدن ئەو خۆشمێرن، باکوور، باشوور، ڕۆژهەڵات، کوڕێ دایکا مینا شێرن، ئەو چ جارە براێین خو تەنێ ڕۆژئاڤا جێناهێلن”.
ئێستا ئەو بەرهەمە لە تەواوی پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە و چاوەڕوانیش دەکرێت ببێتە ترێند لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا.