شیڤان شێرزاد – هەولێر
هونەرمەندی گۆرانیبێژ” دەشنێ موڕاد” لە نێو ئاپۆڕای هەزاران کەسیدا، کە بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاڤا ڕێپێوانێکیان بۆ بەردەم قەڵای هەولێر و شەقامە گشتییەکان ئەنجامدا، دڵی خۆی بۆ “هەولێر” دەکاتەوە و دەڵێت: “ئێمە گەلێکی زوڵم دیدەین و لەوەتەی هەین باجی کوردبوونی خۆمان دەدەین، تەنانەت هەموو مێژووەکەمان پڕە لە قوربانیدان و بەرپاکردنی دەیان شۆڕش و داستانی مێژوویی، بۆیە ئەوکاتە و ئێستا و داهاتووشدا ئێمە لەبەردەم هیچ هێزێکدا چۆک دانادەین و بەرگریی لە خاک و زمان و نیشتمانی خۆمان دەکەین، جا چ لە ڕۆژهەڵات بێت یان باکوور و باشوور و ڕۆژئاوا بۆ هەمووان دەسەلمێنین میللەتێکی زیندووین و سازش لەسەر بستێکی ئەو کوردستانە ناکەین.
گوتیشی: ئەوەی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوزەرێت هەوڵێکە بۆ سڕینەوەی ناسنامەکەمان، بەڵام خەیاڵیان خاوەن کورد لەو ناوچەیەدا بسڕنەوە، چونکە ئێمە گەلێکی زیندووین و خاوەن زمان و کولتوور و فەرهەنگێکی دەوڵەمەندین و لە پێناو خاک و نیشتمانیشدا گشت چین و توێژەکان پێشمەرگەن و هەموومان ئامادەین پێکەوە بمرین، بەڵام ئامادەنین تەسلیم بە دوژمنانی گەلەکەمان بین.
ڕێپێوان و چالاکییەکانیشمان لە ڕۆژانی داهاتوودا بەردەوام دەبێت تا دەگەینە ئامانجەکانمان.

