ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە 2026.1.21، بە ئامادەبوونى زەعیم عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و فەلاح حەسەن، بەرپرسی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان و سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکى تر لە هونەرمەند و هونەر دۆستان و میوانان، بەڕێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر، لەبەردەوامی وەرزی زستانەیدا، لە چوارچێوەی پڕۆژەی “سینەما و جەماوەر” لەنمایشێکی تایبەتدا، لە ( ئیمپایەر سینەما ) لە فامیلی مۆڵ لە هەولێر بەڵگەفیلمی ( كوردانی لەبیركراو ) نمایش كرد، كە لەدەرهێنانی محمەد حاجی قادر و بەرهەمهێنانی تۆڕی میدیای كوردستانە بە هاوكاریی ماڵی فەیلی.
پارێزگاری هەولێر، وێرایی دەستخۆشی لە تۆڕی میدیای كوردستان و ماڵی فەیلی بۆ بەرهەمهێنانی بەڵگە فلمەكە، هیوای سەركەوتن و بەردەوامی بۆ دەرهێنەر و ستافی تەكنیكی فلمەكە خواست.

