ئه‌مرۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 2026/1/19، لەژێر چاودێری و بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، و سیروان عوسمان بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و هەوادارانی هونەری، پیشه‌نگای فۆتۆی تایبه‌تی هونه‌رمه‌ند شێرزاد هیرانی كرایه‌وه” پیشه‌نگایه‌كه چه‌ندین تابلۆی سروشتی دڵرفێنی كوردستان به‌خۆیه‌وه گرتبوو، كه هونه‌رمه‌ندی ناوبراو له گۆشه‌نگای جیاوازه‌وه به ره‌ونه‌قێكی پڕ له ئایدیای هونه‌ری گرتبووی …
پارێزگاری هه‌ولێر، هیوای به‌رده‌وامی و پێشه‌نگایەتی بۆ هونه‌رمه‌ند خواست كه هه‌رده‌م له تابلۆكانی فۆكس ده‌خاته سه‌ر سروشتی دڵرفێنی كوردستان واقیعی ئه‌و سروشته جوانه به دنیا ئاشنا ده‌كات ..

