رۆژنامەی ھەولێر

هونەرمەند عادل هەورامی: پێنج بەرهەمی نوێم بەڕێوەیە

عەبدولغەفار عەبدوڵڵا – هەولێر

هونەرمەند عادل هەورامی ئاشكرای دەكات كە پێنج ئاوازی نوێی لەبەردەستدایە و بەنیازە ئەو بەرهەمە نوێیان بۆ جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ بڵاوبكاتەوە، بەڵام دەڵێت، ئەگەر كات بگەڕایەتەوە كاری هونەریم نەدەكرد.

هونەرمەند عادل هەورامی زیاتر لە 30 ساڵە سەرقاڵی كاری هونەرییە و یەكێكە لەو هونەرمەندانەی ناوچەی هەورامان كە خاوەنی گوێگرێكی زۆرە و ئەویش توانیویەتی هەم بە زاراوەی سۆرانی و هەمیش بە هەورامی گۆڕانی بچڕێت، عادل هەورامی لەڕێگەی (هەولێر) باسی كاری داهاتووی دەكات.
هەولێر: با سەرەتا لەوەوە دەست پێبكەین، که متر لە میدیا و هونەرەوە دەردەكەویت؟
عادل هەورامی: (بە كەمێك پێكەنینەوە) ئەوە باشترە كورت و پوخت، بۆیە ناشمەوێت هەموو كاتێك لە میدیاكانەوە دەربكەوم.
هەولێر: با بزانین بەرهەمی نوێتان چییە؟
عادل هەورامی: پێشتر دوو ئاوازی دیكەم بڵاوكردەوە، بۆ داهاتووش نزیكەی پێنج بەرهەمی نوێم هەیە، ئاوازی رەسەن و ئاوازی خۆمی تێدایە و ئیشەڵا هەوڵ دەدەین بۆ جەژنی نەورۆز بڵاویان بكەینەوە، بەرهەمەكانیش خاو و هەڵپەڕكێ و هەورامی تێدایە، وەك خۆیشم حەزم لە هەردوو ستایڵ و. این زاراوه ی سۆرانی و هەورامییە.
هەولێر: گوێگر و هەوادارانت دەڵێن عادل هەورامی، دەنگێكی بەهێزی هەیە، ئەوە لەچییەوە سەرچاوەی گرتووە؟
عادل هەورامی: سەرەتا سوپاس بۆ خوای گەورە ئەگەر دەنگم بەو شێوەیە بێت، بەڵام جگە لەوەش بۆ خزمەتكردنی دەنگم، بەردەوام پڕۆڤە دەكەم، یان هەندێكجار كە هەندێك هونەرمەند كۆدەبینەوە و دەست بە پڕۆڤە دەكەین.
هەولێر: بەڕێزتان ئەزمونێكی زۆری كاری هونەریتان هەیە، 6هونەرمەند چۆن وا بكات كارەكانی بۆ ماوەیەكی زۆر بمێننەوە؟
عادل هەورامی: هونەرمەند ستایڵ نەگۆڕێت و لاساییكردنەوە نەكات، بەڵام گرنگیشە هونەرمەند دوای نزیكەی 30 ساڵ كاركردن، بزانێت گوێگری ئەمڕۆ چی دەوێت.
هەولێر: ئەگەر كات بگەڕێتەوە چیت دەكرد؟
عادل هەورامی: ئەگەر كات بگەڕایەتەوە هونەرم نەدەكرد، چوونكە هونەر هونەرمەند بەخێوت ناكات، بەڵكوو هونەرمەند هونەر بەخێو دەكات، پاشان كاری باش و خراپ دەكەیت كۆمێنتی ناشرین دەنووسرێت.
هەولێر: ئەوەندەی بزانین جگە لەكاری. هونه ری خەریكی كاری دیكەشیت؟
عادل هەورامی: بێگومان لە منداڵییەوە خەریكی كەسابەتی دیكە بووم و هونەرم نەكردۆتە كەسابەت و بازرگانی.