رۆژنامەی ھەولێر

ڕێورەسمێک بۆ ڕێزگرتن لە پ.د. عەبدوڵا خدر مەولوود ڕێکخرا

شیڤان شێرزاد – هەولێر

لە بارەگای لقی هەولێری یەكێتی نووسەرانی كورد و لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو و بە ئامادەبوونی هەریەک (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و (سەلیم قادر) جێگری بەڕێوەبەری گشتی و ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەر و ڕۆشنبیر و هونەرمەندان، بەشی چالاكیی وێژەیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، ڕێوڕەسمێكی ڕێزلێنانی بۆ مامۆستا و نووسەر و ئەكادیمیست “پ.د. عەبدوڵا خدر مەولوود” ڕێكخست.

لە ڕێوڕەسمەكەدا، سەرەتا فەرهەنگ غەفوور وتاری بەخێر هێنانی میوانانی پێشكەشكرد و لە وتەیەكدا ئاماژەی بە ڕۆڵ و خزمەتەكانی ئەكادیمست و نووسەر پ.د. عەبدوڵا كرد.
دواتر “فەرهەنگ غەفوور” بە نوێنەرایەتی پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر قەڵغانی ڕێزلێنان و چەپكێک گوڵی پێشكەشكرد.
پاشان بەشێك لە ئامادەبووان چەپكە گوڵی ڕێز و وەفایان پێشكەش بە بەخششی “پ.د. عەبدوڵا خدر مەولوود” كرا.