شیڤان شێرزاد – هەولێر
هونەرمەندی گۆرانیبێژ “ڕۆکان محەمەد” بە ستایلێکی نوێ و فۆرمێکی تایبەت لە گۆرانی کوردی دا گۆرانی “چەرخی زەمانە” بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاودەکاتەوە.
گۆرانی “چهرخی زهمانه” نوێترین بەرهەمی هونەری منە و ئەم بەرهەمەش وەک بەرهەمەکانی پێشتر پەیامی تێدایەو دوو پەیام دەگەیەنێت، یەکەم ئەو کەسانەی زوڵم دەکەن ئاگادار دەکاتەوە، خودایەک هەیە و چاودێرە بەسەرتانەوە، غەدر دەکەن، خیانەت دەکەن، دڵ دەگۆڕن، ناحەقی دەکەن، هەر لەم دنیایە دێتەوە ڕێتان و ئاهی کەسێک بەسەرتانەوە نامێنێتەوە بۆ دنیایەکی تر.
هەروەها ئەو کەسانەی غەدریان لێکراوە هیوایەکیان پێ دەدات، خودا پشتتان لێ ناکات، ڕاستە ئازار دەدرێن و غەدر و خیانەتتان لێدەکرێت، بەڵام ڕۆژی ئێوەش دێت و چەرخی زەمانە هەمیشە پشتتان لێ ناکات و پەروەردگار قەرەبووتان دەکاتەوە.

