شیڤان شێرزاد – هەولێر
هونەرمەندی گۆرانیبێژ “گۆران ساڵح” لە دوا ڕۆژەکانی ساڵی ٢٠٢٥ گۆرانییەکی بە ناوی “هەولێر” بڵاوکردەوە، بە گەرمی لە لایەن هەوادارانی پێشوازی لێکرا.
لەگەڵ پێنانە نێو ساڵی نوێی ٢٠٢٦ـدا “گۆران” یەکەم بەرهەمی خۆی لەم ساڵەدا وەک سوپڕایزێک پێشکەشی جەماوەرەکەی دەکات.
ئەو بەرهەمەی هونەرمەند بە ناونیشانی “خۆشمدەوێی”ـە و لە ئاوازی خۆیەتی و تێکستی “ڕێبوار جەبار” و میوزیکی “ڕێناس کورداخ”ـە و بە هاوکاری “نینۆس نەمروود” و سپۆنسەری کەناڵی ئاسمانی کوردستان TV تۆمار و وێنەگیراوە.
ئەو گۆرانییەی گۆران ساڵح تەواو جیاوازە لە ڕووی ستایل و فۆرمی گۆرانییەکانی پێشووتریدا، تەنانەت لە کلیپەکەشیدا هونەرمەند بە ستایلێکی ئەوروپی و مۆسیقای هەوایی و بەکارهێنانی فلوت و کلارنێت لە نێو گازینۆیەکی دەرەوەدا وێنەی دیمەنەکانی ئەو بەرهەمەی گرتووە و بڵاوی کردووەتەوە.

