عەبدولقەهار هەولێری
بە ئامادەبوونی دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکوومەتی هەڕێمی کوردستان و قارەمان عوسمان بەرپرسی نووسینگەی سەرپەرشتیاری ڕەوەندی کوردستان، ڕێکخراوە مەدەنییەکان بە هاوبەشی کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان و هۆلەندییەکان، فیدراسێۆنی لاوانی ڕەوەندی کوردی ئاهەنگێکی هاوبەشی کوردستان و هۆڵەندایان ئەنجامدا.
دەسپێکی ئاهەنگەکە بە خوولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و گوتنەوەی سروودی ئەی رەقیب دەستی پێکرد، دواتر گوتاری شیفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوه ندی کوردستانی لەلایەن قارەمان عوسمان بەرپرسی نووسینگەی سەرپەرشتیاری ڕەوەندی کوردستانی خوێندرایەوە، دواتر گوتاری یاد ئەمین بەرپرسی فیدراسۆنی لاوانی ئەورووپا و شوکری بەرواری ئەندامی فیداسۆنی کوردستانی خوێندرایەوە..
ئەم جۆرە ئاهەنگە یەکەمجارە لە هۆڵەندا ئەنجامدەدرێت کە هونەرمەندانی کورد و هۆڵەندی لە ئاهەنگێکی پڕ لە میوزیک و هونەر و کولتووردا یەک بگرنەوە. لەم ئاهەنگەدا میوزیکژەن و گۆرانیبێژانی هەردوو لا نەریت و کولتوورە نەتەوەییه کانی خۆیان نمایشکرد، بە چەندین سەمای سەرنجڕاکێش و خواردن و خواردنەوە.
کورتە فیلمە دیکۆمێنتارییەکان پێشکەشکران، ئامادەبووان بەهێمای ڕەنگدانەوەی چیرۆکی هاوبەش و سۆز و ناسنامە و داهێنانێکی جوان هەژماریان کرد و فیستیڤالەکە لەلایەن خاتوو ڕۆژە حمە کەریم بەڕێوەچوو.

