ئەمڕۆ دووشەممە 2025.12.22، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەئامادەبوونی فەرهەنگ غەفور، بەرێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیی لە گروپی كیژانی سنە کرد.
لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى بەخێرهێنانیان بۆ هەولێرى پایتەخت، کارە هونەریەكانی بەرز نرخاند و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن و ئامادەیی هەموو هاوکارى و هەماهەنگی و ئاسانکارییەکی نیشاندا.
دواتر گروپی ناوبراو کورتەیەکیان لە بارەى کار و بەرهەمە هونەرییەکانى خۆیان باسکرد و گفتوگۆ لە بارەى گهشهپێدانى هونهرى کوردى بەگشتیى كرا و جهخت لە پێویستى بایهخدان زیاتر به داهێنانى هونهریەكانی هونەرمەندانى كوردستان كرایهوه.

