رۆژنامەی ھەولێر

پارێزگاری هەولێر له‌ نه‌خۆشخانه‌، هونه‌رمه‌ند (عه‌بدولره‌زاق شه‌مسه‌دین)ی به‌سه‌ر كرده‌وه‌

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر به‌یاوه‌ری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر دکتۆر دلۆڤان محەمەدو فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، له‌ نه‌خۆشخانه‌ هونه‌رمه‌ند ( عه‌بدولره‌زاق شه‌مسه‌دین)ی به‌سه‌ر كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مرۆ هونەرمەندی ناوداری شاری هەولێر تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو، بەو هۆیەوە گەیێندرایە نەخۆشخانە …
پارێزگاری هەولێر، له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ ره‌وشی ته‌ندورستی هونەرمەند $عەبدولڕەزاق شەمسەدین)ی پرسیه‌وه‌و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرای بۆ خواست و بەرێوەبەری گشتی تەندورستی هەولێری راسپارد بۆ هه‌ر پێویستی هاوكاریه‌كی هونەرمەند عەبدولرەزاق شەمسەدین …
هونه‌رمه‌ند عەبدولڕەزاق شەمسەدین له‌ ساڵی 1954 لە گەڕەكی خانەقای شاری هەولێر لە دایكبووە .
یەكەم بەشداری لەساڵی 1970 لە درامای (فاڵچی) بووە …
هاوکات بەشداری چەندین بەرهەمی دۆبلاژكراوو چەندین دراما و شانۆی کوردی كردووە.