رۆژنامەی ھەولێر

فیلمی پەچە دوو خەاڵتی بە دەستهێنا

فیلمی (پەچە – نیقاب) نوێترین بەرهەمی هونەرمەند و دەرهێنەری بواری سینەما “محەمەد شێروانی”ـیە و یەکەم نمایشیشی لە چوارچێوەی بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دهۆک بۆ فیلمی کوردی بوو، کە توانی ببێتە خاوەنی دوو خەڵاتی جیاواز.

ناوەڕۆکی ئەو بەرهەمە سینەماییە باس لە نەریتێکی کۆمەڵایەتی و دەستوورێکی ئایینی دەکات، کە ئێستاش لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان دەبینرێت و یاسای ئەو وڵاتانەش (پەچە)ـی وەک مەرجێک بەسەر ئافرەتاندا چەسپاندووە و هەر ئافرەتێکیش پێچەوانەی بڕیاری وڵاتەکەی بێت و بێ پەچە یاخود ڕەفتە ببینرێت ڕووبەڕووی سزای پێبژاردن یان زیندانیکردن دەبێتەوە.
هونەرمەند “محەمەد شێروانی” لەم فێستیڤاڵەی دهۆکدا سەرنجی لێژنەی هەڵسەنگاندن و شارەزایانی هونەری فیلمسازیی ڕاکێشا لە هەڵبژاردنی سیناریۆ و چیرۆکێکی ڕاستەقینە و هەروەها پەیامی سەرەکی ئەو فیلمە ئەوەیە بۆچی ئەو ژنانەی داپۆشراون بە پەچە دەرفەتی کاریان لە لایەن کۆمپانیا و شوێنە گشتیەکاندا پێنادرێت و چانسی بەدەسهێنانی کارکردن بۆ ئافرەتانی کراوە و نیمچە ڕووت بەهێزترە.
جێگەی باسە، دەرهێنەر لە دیاریکردنی کارەکتەرێکی بە توانا بۆ بەرجەستەکردنی ڕۆڵی سەرەکی ئەو بەرهەمە سینەماییە سەرکەوتوو بووە و لە دوا ڕۆژەکانی ئەو فێستیڤاڵەشدا توانی دوو خەڵاتی جیاوازی وەک هەڵبژاردنی باشترین ئەکتەری ئافرەت و خەڵاتی لێژنەی دادوەران