رۆژنامەی ھەولێر

دوانرەهەمین خوولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دهۆک بۆ فیلمی سینەمایی بەڕێوەدەچێت

شیڤان شێرزاد – هەولێر

دوای سازدانی یانزه خوولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دهۆک بۆ فیلمی سینەمایی کورت و باڵا بە چاودێری پارێزگای دهۆک و شارەزایانی بواری فیلمسازیی و دابەشکردنی چەندین خەڵاتی تایبەتی هەڵسەنگاندن و هەڵبژاردنی باشترین ئەکتەر و فیلم و سیناریۆ و وێنەگرتن بەڕێوەچوو، بڕیارە ١٢ـی دیسەمبەری ئەم مانگە، کە دەکاتە ڕۆژی پێنچشەممە دوانزهەمین خوولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دهۆک بۆ نیشاندانی فیلم بە بەشداری ٣٧ وڵاتی جیهان و فیلمسازانی چوار پارچەی کوردستان ١١٠ فیلمی کورت و درێژ و ئەنیمەیشن و دیکۆمێنتەری نمایش بکرێت.
فێستیڤاڵەکە بەسەر چەند بەشێکی تایبەت دابەشکراوە لەوانەش بەشی بەڵگە فیلم و فیلمی درێژ و کورت و نیشاندانی ٦٥ بەرهەمی بیانی، کە ئەمساڵ بەرهەم هاتوون و بەشدارییان لەم فێستیڤاڵە نێودەوڵەتیەدا کردووە و “شەوکەت ئەمین” وەک دەرهێنەرێکی بە ئەزموونی کورد ڕابەرایەتی و سەرپەرشتی بەڕێوەچوونی چالاکییە هونەرییەکانی فێستیڤاڵەکە دەکات، هەروەها لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی ئەو فێستیڤاڵە هونەرییەدا زنجیرەیەک پانێڵی تایبەت لە بارەی فیلمە کوردییەکان بەڕێوە دەچێت و دواتر لە ڕێگەی لێژنەکانی هەڵسەنگاندن و پسپۆرانی بواری فیلمسازیی خەڵاتەکانی فێستیڤاڵ دابەشدەکرێن.