رۆژنامەی ھەولێر

پێشانگای سەنتەر لە گەلەری میدیا دەکرێتەوە

بڕیارەی سبەی دووشەممە ڕێکەوتی 12/8 تاوەکوو 12/11 گەلەری میدیای هەولێر پێشانگای سەنتەر بە چاودێری پارێزگای هەولێر و ئامادەبوونی ژمارەیەک لە هونەرمەندانی بواری ڕەنگ و هێلکاری لە ئامێز بگرێت.

پێشانگای سەنتەر نمایشێکە بە تەکنیک و شێوازی ئینستەلەیشن و بە کەرەستەی سیرامیک جێبەجێکراوە و بیرۆکەیەکی قووڵە لەسەر چەمکی ناوەند و ئەو کاریگەرییە گەورانەی دروستیان دەکات.
سەنتەر نمایش ئەمجارە ناونیشانی پێشانگایەکی تایبەتی هونەرمەند “دانا سەڵاحەدین”ـە، کە لە دایکبووی 1987ـە و دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێره ساڵی 2007، بەشی شێوەکاری، لقی سیرامیک و خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیشە لە زانکۆی سەڵاحەدین، کۆلێژی هونەرە جوانەکان، بەشی شێوەکاری.
هەروەها خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە زانکۆی سێلچوک لە تورکیا و خاوەنی 4 پێشانگای کەسییە، ئێستا مامۆستایە لە کۆلێژی هونەرە جوانەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین.