رۆژنامەی ھەولێر

فێستیڤاڵی نەتەوە جیاوازەکان لە هۆڵەندا بەڕێوە دەچێت

بەپێی پڕۆگرامی ساڵانەی فێستیڤاڵی نەتەوە جیاوازەکان، کە هەر وەرزێک لە وڵاتێک بەڕێوە دەچێت و دەستەیەک لە هونەرمەندانی موزیسیان و گۆرانیبێژی ناودار دەستنیشان دەکرێن بە هونەر و کولتووری وڵاتەکەیان بەشداری لەم فێستیڤاڵە جیهانییە بکەن، بۆ ئەم خولەی فێستیڤاڵەکەش هونەرمەند “کاروان حەمید حەلاق” داوایەک پێشکەش بە هونەرمەندانی کوردی تاراوگە دەکات، کە بۆ ٢١ـی ئەم مانگە هاوشانی ئەو هونەرمەندە بەشداری لە فێستیڤاڵەکە بکەن و بە گۆرانیی و ئاوازی کوردی گوێچکەی ئەوروپیەکان پڕکەن لە موزیک و هونەری ڕەسەنی کوردی.
فێستیڤاڵەکە لە شاری “ئۆسترهاوس” ساز دەکرێت و دەیان بەرهەمی هونەری وڵاتان پێشکەش دەکرێت و لە ساڵانی ڕابردووشدا چەند هونەرمەندێکی کورد بە گۆرانییەکانی “نێرگز و لەیلا و کیڤار یار” و گوڵبژێرێک لە بەرهەمەکانی هونەرمەندی کۆچکردوو “حەسەن زیرەک” بەشداربوونە.