لە دەسپێکی کار و چالاکییە هونەرییەکانی بەڕێوەبەراییەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر بەشی سینەما، وەرزێکی نوێ لە نمایشکردنی فیلمی کوردی بەڕێوە دەچێت و لە یەکەم ڕۆژی چالاکیی زستانەشدا، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە پێنچ فیلمی کوردی نمایش بکات، کە بەرهەمی سیناکورد و چەند کۆمپانیایەکی بەرهەم هێنانی فیلمن و لە کەرتی تایبەتدا کار دەکەن و ساڵانەش چەند بەرهەمێکی بەپێز پێشکەش بە سینەمای کوردستان دەکەن.
لە نمایشەکانی ئەمڕۆ فیلمی “بەرازیلیە شینەکە میوانە بەشێوەیەکی خۆڕایی لە کاتژمێر ٤:٣٠ خوولەک لە ئێمپایەر سینەما و چوار بەرهەمی دیکەش نمایشدەکرێت.
جێگەی باسە، هەفتانە بەشی سینەمای هەولێر، بە هاوکاری پارێزگای هەولێر هەموو ڕۆژانی چوارشەممە لە کاتژمێر ٤:٣٠ خوولەک فیلمە سینەماییە کوردییەکان بەخۆڕایی نمایشدەکات.

