رۆژنامەی ھەولێر

شانۆگەری سەلمە لە عەممان نمایش کرا

شیڤان شێرزاد – هەولێر

دوای ساڵانێک لە بەردەوامی نمایشەکانی لە وڵاتی میسر و ئوردن و جەزائیر و فەرەنسا و مەغریب، ئەمجارەیان شانۆگەری “سەلمە” لە سەڵتەنەی عەممان لە چوارچێوەی بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئاڵدن، کە فێستیڤاڵێکی ساڵانەی شانۆییە لە عەممان نمایشکرا.

نمایشەکە جیاواز لە نمایشەکانی پێشوودا، کە تەنیا خاوەنی یەک کارەکتەری ئافرەت بوو، ئەمجارەیان دوو هونەرمەندی ئوردنی تێیدا بەشداربوون و ڕۆڵی دایکێکی جگەرسووتاوی ئەنفال و کارەساتی کیمیابارانی کوردیان بەرجەستە کرد و سەرنجی ئامادەبووانی فێستیڤاڵەکەیان ڕاکێشا.
جێگەی باسە، هونەرمەند “هەوار فارس” وەک ئەکتەری سەرەکی و ئەندامی گرووپی شانۆیی هەوار لەگەڵ “نەژاد نەجم” دەرهێنەری شانۆگەرییەکە بەشداریان لەم فێستیڤاڵە نێودەوڵەتیەی سەڵتەنەی عەممانیدا کرد و خەڵاتی ڕێزلێنانی بەشداربوونیان لەم چالاکییە هونەرییەدا پێشکەشکرا.