شیڤان شێرزاد – هەولێر
هونەرمەندی گۆرانیبێژ “کوردستان بەدرخان” دوای بڵاوکردنەوەی چەند بەرهەمێکی نوێ لە ئەلبوومەکەی و کلیپکردن دوو گۆرانی لە دەرەوەی وڵات، ئێستا سەرقاڵی تۆمارکردنی گۆرانییەکی دیکەیە، کە تایبەت بە پشتیوانیکردنی هاندەرانی یانەی وەرزشی زاخۆ، کە ئێستا پێویستی بە پشتگیریی هاونیشتمانیانە بۆ ئەوەی وەک یەکەم یانەی وەرزشی کوردی ناوی لە لیستی باشترینەکانی فیفا تۆمار بکرێت و لە ئاست وڵاتانی دنیا بناسێندرێت، بەو پێیەی خاوەن هاندەرێکی سەرسەخت و خۆڕەوشت بەرز و دڵفراوانن لەبەر سەرکەوتن و دۆڕان بە ڕۆحی وەرزشی دەڕواننە تەواوی ئەنجامەکانی یانەکەیان و هیچ شتێکیش ناتوانێت لە هاندانی زاخۆ ساردیان بکاتەوە.
“کوردستان” لە گۆرانی دڵداریی و ئەویندارییەوە ئێستا دەیەوێت بە درێسی وەرزشیەوە کلیپی ئەو گۆرانییە وێنە بگرێت و لە جیاتی بە مەعشوقەی بڵێت بەدڵ دەمویستی کە ناونیشانێکی بەرهەمی پێشووی بوو، ئەمجارە دەڵێت: بە دڵ تۆم دەوێت ئەی زاخۆ و پردەکەی دەلال، هەمووان واژوو دەنگ بدەن بە زاخۆ، چوونکە دواڕۆژە و ئیتر ناتوانین لەسەر ئەو ماڵپەڕە فەرمیەی فیفادا دەنگبدەین و زاخۆ بە گەلانی جیهان ئاشنا بکەین.

