شیڤان شێرزاد – هەولێر
بۆ پشتیوانیکردن لە هاندەرانی یانەی وەرزشی زاخۆ، هونەرمەندی گۆرانیبێژ “بڵند ئیبراهیم” بە گۆرانی و چەپکێک لە بەرهەمەکانی ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پشتیوانیکردن ئەو یانەیە و دەنگی بە زاخۆدا بۆ ئەوەی بۆ یەکەمجار ناوی یانەیەکی کوردی لە لیستی فیفادا تۆمار بکرێت و لە ڕیزبەندی یانە جیهانییەکاندا وەک خاوەن باشترین هاندەر لە مێژوویی تۆپی پێدا تۆمار بکرێت.
هونەرمەند “بڵند ئیبراهیم” لە لێدوانێکی بۆ “هەولێر”ـدا دەڵێت: دەنگدان یان پشتیوانی کردنی من وەک هونەرمەندێک ئەرکێکە و دەبێت چاڵنجی تەواوی وەرزشوان و هونەرمەند و کەسایەتییە سیاسییەکان بکەین، کە پشتگیریی لە هاندەرانی زاخۆ بکەین، کە بۆ یەکەمجار دەیەوێت ناوی یانەیەکی کوردی لە خوولی تۆپی پێی عێراق لە فیفا تۆمار بکرێت، کە ئەمەش دەسکەوتێکە بۆ ئێمەی کورد، بۆیە دەبێت هەموومان لەسەر ماڵپەڕی فەرمی فیفادا پشتیوانی ئەو یانەیە و خەڵکە شیرینەکەی زاخۆ بکەین و بەندەش وەک هونەرمەندێک بە گۆرانی و ئاوازی نوێ پشتگیریی لە یانەکەمان دەکەم.

