ئیسماعیل شەیدا، هونەرمەندێكی هەڵكەوتووی دەنگخۆش و میوزیكژەنی خۆشەویست و هاوڕێ و كەسوكاری ئازیزمان بوو، كاكە شەیدا دەنگێکی ڕەسەن و ئاوازێکی نەبڕاوەی تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە بوو، لە ساڵانی نەوەتەكانەوە، لەسەردەمی پەیوەندییە جوانەكانی كۆمەڵایەتی،هونەری و ڕۆشنبیریی، كاكە شەیدا، یادویادگاریی ڕۆژانێكی زۆری پڕ مەجلیسی خۆش و پڕجۆشی گۆرانی و میوزیك بوو بۆ ئێمە،
بەڵام ئەگەر ئەوروپا بۆ خەڵكانێك بەختی باش و خۆشنوودی بوو، بۆ ئەو كولەمەرگی ودابڕان لە هونەرو جوانییەكانی نیشتمان و ژیانی نەهامەتی بوو و ئازیزانی بوو، مخابن، بۆدواجار هەر لە غەریبییەوە سەری نایەوەو بەجێی هێشتین.
کۆچی دوایی ئەم هونەرمەندە ئازیزەمان، دڵی هەموومانی خستە خورپەوە.. لەدەستدانی كاكە شەیدا خەسارەتێکی گەورەیە بۆ بواری هونەر و میوزیک، بۆ كۆیەو تیپی مۆسیقای باواجی. گیانی پاكی شادوئارام بێت، بە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە پرسەوسەرەخۆشی لە كچەكەم هونەرمەند خاتوو شنۆ و كاكە لێزانی هاوسەری و ، لە خوشكانم، هێرۆ، شیلان، شانۆ، لاجان ، مهاباد، كاكە شاخەوان و كاكە كێوان، كەسوكاری و خۆمان دەكەین،
ڕۆحی بە بەهەشت شاد بێت و خودا سەبروئارامی بە کەسوکار و هەوادارانی ببەخشێت.
هاودەنگ فاروق

