شیڤان شێرزاد – هەولێر
هونەرمەندی گۆرانیبێژ “ڕۆمی هەرکی” جیاواز لە بەرهەمەکانی پێشووی، ئەمجارە بە شێوەزاری سۆرانی کاری بۆ بەرهەمێکی نوێ کردووە و گۆرانییەکی تایبەتی بۆ شاری ڕانیەی دەروازە گوتووە.
لە گۆرانیەکەدا “ڕۆمی هەرکی” تیر لە دڵی کچانی دەروازەی ڕاپەڕین و جوانی ئەو شارە دەدات.
هونەرمەند لەو بەرهەمەدا پەیامێکی تایبەتی بۆ گەنجانی ڕانیە پێیە، کە ئەویش گەڕانەوەیە بۆ نیشتمان و گرنگیدان بە خزمەتی ئەو دەڤەرە، کە تا دێت جوانتر خۆی نیشان دەدات، بۆیه ئەمڕۆ پێویستی بە هونەری گەنجانی شارەکە و دەست و پەنجە ڕەنگینەکانە، کە بە تابلۆ و پەیکەرتاشی بیکەن بە شارێکی نموونەیی لە هەرێمی کوردستان.
جێگەی باسە، تێکست و ئاوازی ئەو بەرهەمە هی هونەرمەند “ڕۆمی هەرکی”ـە و، ئێستا لە قۆناغی مۆنتاژکردندایه و چاوەڕوان دەکرێت بە شێوەیەکی فراوان لە پلاتفۆرمەکانی ڕۆمیدا بڵاو ببێتەوە.”

