شیڤان شێرزاد – هەولێر
هونەرمەند “هێمن حوسێن” دوای بێدەنگیەکی زۆر لە بەرهەمی نوێ و ساز نەدانی هیچ ئاهەنگ و کۆنسێرتێک، لەگەڵ وەرزی زستان و یەکەم نمە بارانی ئەم وەرزە، گۆرانییەکی کۆنی هونەرمەند “حەسەن گەرمیانی”، کە ساڵانێکی زۆرە لەم وەرزەدا دەبێتە میوانی تەواوی کەناڵە لۆکاڵیی و ئاسمانیەکان و وەک یەکێک لە شاکارە جوانەکانی ئەو هونەرمەندە پەخش دەکرێت.
“دیسان بارانە” لە سەرەتای وەرزی زستانەدا پلاتفۆرمەکانی کوردستان داگیر دەکات و بەهەمان چێژی جارانەوە دەکەوێتە بەر گوێی هەمووان.
بۆیە هونەرمەند “هێمن حوسێن” لە گەشتێک بە نێو گۆرانییە فۆلکۆرییە ڕەسەنەکانی کوردی دا، ئەم گۆرانییەی بە ئۆرگێکەوە، لە ماڵەکەی خۆیدا تۆمار کرد و وەک یەکەم کاری هونەری خۆی لەم وەرزەدا پێشکەشی هەوادارانی کرد و ئێستاش خاوەن زۆرترین بینەرە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک و یوتیوبی ئەو هونەرمەندەدا، کە توانیوویەتی لەسەر هەمان ڕیتم و ستایلی هونەرمەند “حەسەن گەرمیانی”ـەوە بڵێتەوە و ببێتە جێی سەرنجی هەوادارانی، کە دەمێکە چاوەڕوانی بەرهەمی نوێی ئەو هونەرمەندەن.

