رۆژنامەی ھەولێر

” نوێترین گۆرانی ڕێژوان مەرجانە”

شیڤان شێرزاد – هەولێر

هونەرمەندی گۆرانیبێژ “ڕێژوان مەرجان” دوای بڵاوکردنەوەی بەرهەمێک بۆ کۆچی ناوادەی دایکی، ئەمجارەیان کۆتایی بە گۆرانییەکی نوێ بەناونیشانی “ڕەنگە بۆ تۆ”، کە لە تێکستی “فریاد سەلیم” و میلۆدی خۆیەتی و میکس و مایسترینگی “هۆگر عەزیز” و دابەشکردنی ڕەهەند هونەر مەرجانە و عەبدوڵا سیانیش دیمەنەکانی نێو ئەو بەرهەمەی وێنەگرتووە و کاری دەرهێنانیشی بۆ کلیپەکە کردووە.

هونەرمەند “ڕێژوان هونەر مەرجان” لە بارەی بڵاوکردنەوەی گۆرانییە نوێیەکەی بە “هەولێر”ـی ڕاگەیاند: ئەو بەرهەمە گێڕانەوەی داستانێکە لە خۆشەویستیی و ئەوینداری، کە هەموومان بۆ ئەوە لە دایکبووین، کە گۆرانییەک بۆ عەشق بڵێین، بەتایبەت ئەو عەشقە پڕ بێت لە جوانیی و پاکیی و ئامانجێکی گەورەی ژیانی لە پشتەوە بێت و هەمووشمان لە قۆناغی هەرزەکاری و بگرە نزیکبوونەوە لە دوا ڕۆژەکانی زەمەن، عاشق دەبین بە نیشتمان و کچۆڵەیەکی ناسک، بە خەونی گەیشتن بەو خۆشەویستیەش دەژین و دەمرین.
جێگەی باسە، ئەو کلیپە نوێیەی ڕێژوان لە ڕۆژانی داهاتوودا دەبێتە میوانی تەواوی کەناڵە ئاسمانییەکانی کوردستان و لە پلاتفۆرمەکانی نێو سۆشیال میدیا بڵاودەبێتەوە.