رۆژنامەی ھەولێر

هونەرمەندانی كورد لە دەرەوەی وڵات پیشانگایەكی نوێ دەكەنەوە

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

لە یەكێك لە گەلەرییە بەناوبانگەكانی شاری كراكۆفی پۆڵەندا پیشانگایەكی شێوەكاری كرایەوە كە تێدا بەرهەمەمی چەند هونەرمەندێكی شێوەكاری نمایش كرا.

پیشانگاكە گوڵبژێرێك بوو لە ناو كارەكانی هونەرمەندانی پۆڵەندی و كوردستانی و چەند نەتەوەیەكی دیكە.
زیاد ڕەئووف نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆڵۆنیا پێشانگاكەی سپۆنسەر كردووە.
ئەو خانمە هونەرمەندە كوردانەی كە بەشدارییان لەو پیشانگەیە كردبوو، بریتی بوون لە تارا عەبدوڵا و رێزان بەیتوڵا.
ژمارەیەكی زۆر پۆڵەندییەكان و رەوەندی كوردی لە وڵاتی پۆڵەندا بەشدارییان لەو پیشانگایە كرد، بەشێك لە هونەردۆستان تێكستی جۆراجۆر لەسەر كاری شێوەكاران نووسیوە. هەندێك لە هونەرمەندە پۆڵەندییەكان بە سەرسامییەوە باسیان لەو كارە كوردییەكان كردووە.