شیڤان شێرزاد – هەولێر
دەنگێک لە چیاکانی گارە و شیلادزێ و دەڤەری سەرکەشی بادینانەوە هاواری نیشتمانی ئازاد دەکات و لە لووتکەی چیاوە ئەدای گۆرانییەک دەکات، کە گێڕانەوەی داستانێکی مێژوویی و دەنگدانیش بە پارتی و لیستەکەی زامنی ماف و دەستکەوتەکانی کوردە.
هونەرمەند “عەباس عاشق” بە گروتینێکی نوێوە لە سەروبەندی نزیکبوونەوە لە ڕۆژی دەنگدانی شەشەمین خوولی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بەشداری لیستی ٢٧٥ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک هێزێکی نیشتمانپەروەر و خاوەن قوربانیی و ئەزموونێکی دەوڵەمەند لە مێژوویی حوکمڕانی کوردیدا، بە گۆرانیی و نۆتەی سازەکەی داوا لە هاونیشتمانیان دەکات دەنگ بە لیستەکەی ٢٧٥ بدەن، چوونکە خاوەن ڕابەر و پێشمەرگەیەکی کۆڵنەدەرە و لەبەردەم تۆپ و تانک و هیچ هەڕەشەیەک ناچەمێت و سازش لەسەر مافە ڕەواکانی گەلەکەی ناکات.
گوتیشی: دەنگی من ئەو پارتە سیاسیە خاوەن مێژووەیە، کە نزیکەی سەدەیەکە قوربانیی ناسنامەی نەتەوەکەی دەدات و خۆ چەماندن لە فەرهەنگی پارتیدا نەبووە.

