رۆژنامەی ھەولێر

فەرهەنگ غەفوور: ٢٧٥ لیستی هەڵوێستە و خزمەتە بۆیە دەنگی پێدەدەین

شیڤان شێرزاد – هەولێر

هونەرمەند “فەرهەنگ غەفوور” تێڕوانینی خۆی بۆ ئەم هەڵبژاردنەی شەشەمین خوولی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەم لێدوانە دەخاتە ڕوو، هەروەها بانگهێشتی گەنجانی کوردستانیش دەکات، کە بەشداری لەم پڕۆسەیەدا بکەن و ئەو هێزە هەڵبژێرن، کە پەیامی خزمەتی خەڵکەکەیەتی و دەشڵێت: پارتی دیموكراتی كوردستان، كە خاوەنی نزیكەی یەك سەدە خەباتە لە پێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان و، وەك حزبی یەكەم لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق بەشداریی لەم هەڵبژاردنەدا دەكات لەم قۆناغە هەستیارەدا.

هونەرمەندانی نیشتمانپەروەر بە ئاواز و گۆرانی و تواناكانی هونەرییانەوە بەم شێوەیە پشتیوانی لە لیستی ژمارە 275 دەكەن، كە لیستی زەردی زێڕینی پارتی دیموكراتی كوردستانە.
لەبارەی گرنگی پڕۆسەی هەڵبژاردن و پاڵپشتیی بۆ لیستی 275، هونەرمەند “فەرهەنگ غەفوور” بۆ (هەولێر) دەڵێت: هاووڵاتی بەڕێز، هەڵبژاردن پرۆسەیەكی چارەنووسسازە و پەیوەندی بە تاك و كۆی خەڵكەوە هەیە، تۆ دەتوانی ببیت بە كارەكتەرێكی دیار لە دیاریكردنی چارەنووسی خۆت و منداڵ و كەسەكان و نیشتمانەكەت، بۆیە هیچ دڵ لە دڵ مەدە و دەنگ بەو لیستە بدە كە خزمەت و پڕۆژەكانی دەبینێت.
دەنگ بە لیستی ئەو حزبە دەدەین، كە شەو و ڕۆژ لە كاركردن لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و بنیاتنانی ژێرخانی وڵات، لە كار و كۆششدایە.
لیستی 275 لیستی پڕۆژە و خزمەتكردنە، لیستی بنیاتنان و هەڵوێستە، بۆیە دەنگ بدە بە لیستی 275، ئەویش بێ درێغیكردن و بێ جیاوازی، خزمەت بە گەل و نیشتمان دەكات و لە تەواوی سێكتەرەكاندا پڕۆژە پێشكەش دەكات.