رۆژنامەی ھەولێر

سەباح حاجی:” پارتی لە دێرزەمانەوە خەباتی کردووە بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی”

شیڤان شێرزاد – هەولێر

هونەرمەندی میللی “سەباح حاجی” لە بارەی بەشداریکردنی لە بانگەشەی سەرخستنی لیستی ٢٧٥ـی پارتی دیموکراتی کوردستان و گرنگی بەشداری خەڵک لەم هەڵبژاردنە چارەنووسسازەدا بۆ “هەولێر” دەڵێت: دەنگدان بە پارتی و لیستکەی، پێویستیەکە، کە حزورێکی بەهێزمان هەبێت لە بەغدا بۆ ئەوەی لە ڕێگای دەستوورەوە مافەکانمان بستێنین، لەمەشدا دەبێت لە هەڵبژاردن بەر لە هەر شتێک یەکریز و تەبابین، لە هەمان کاتدا پێویستە ئەو کەسانە هەڵبژێرین، کە بە پڕاکتیک لە ئاست ئەم بەرپرسیاریەتییەدا بن و بتوانن بەرگریکارێکی بەهێزی مافەکانمان بن و شایەنی ئەو متمانەیە بن، کە گەلی کوردستان پێیان دەبەخشێت، وەک هونەرمەندێک پێموایە ئەگەر بە ویژدانەوە بڕیار بدەین پارتی دیموکراتی کوردستان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ئەوەی سەلماندووە، کە جێگای ئومێدی خەڵکی کوردستانە و ئەو بەڵێنانەی، کە بە خەڵکی داوە بەجێیان گەیاندوون و بەردەوامیش هەوڵ دەدات لە کاروانی ئاوەدانیی درێغی نەکات، ئەگەر هێزەکانی دیکەش نەتوانن ڕایبگرن ئەوا بەلایەنی کەمەوە ئاستەنگی بۆ دروست دەکەن، چوونکە دوژمن و نەیاران دەزانن، کە پارتی دیموکراتی کوردستان ئومێد و بەدیهێنەری خەونەکانی گەلی کوردە.
بۆیە دەڵێم دەنگ بدەن بە لیستی ٢٧٥ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەوەی ئاوات و خەونەکانمان بێنە دی و کوردستان ئاوەدانیی و خۆشگوزەرانی زیاتر بە خۆیەوە ببینێت و کیانی هەرێمی کوردستان وەک خۆی بمینێتەوە و دوژمنان نەتوانن هەوڵی نەهێشتنی بدەن.