رۆژنامەی ھەولێر

کەریم گوڵانی:”بۆ ئەوەی لە ژیانێكی سەربەرزانە و ئاسوودە دا بژین دەبێت دەنگ بە لیستی ٢٧٥ بدەین”

هونەرمەندی میللی “کەریم گوڵانی” لە پرسیاری ئەوەی بۆچی بە گرنگی دەزانیت، کە بەشداری لەم هەڵبژاردنە بکەیت، کە کورد ئەمجارە پێویستە زۆرترین دەنگ بەدەست بێنێت، لە وەڵامدا دەڵێت: بە بڕوای من مادام كوردستان هێشتا بەشێكە لە عێراق و بەپێی یاسا و دەستوور گرێدراوی ئەو وڵاتەیە، پێمباشە هاووڵاتییان بە شێوەیەكی بەرفراوان بەشداریی دەنگدان بكەن و پرۆسەكە بە گەرموگوڕی بەڕێوەبچێت، چوونكە دیارە تا ئێستا زۆر كاروباری هەرێمی كوردستان لە بەغداوە بڕیاری لەسەر دەدرێت، وەك بودجە و مووچەی فەرمانبەران، ئەمەش پێویستی بە كاركردنی زۆری نوێنەرانی كورد هەیە، بۆ ئەوەی داكۆكیی و بەرگری لە مافەكانی خەڵكی كوردستان بكەن، تاكوو لە ڕێگای ئەو داكۆكیی و بەرگریكردنەی نوێنەرانمان هاووڵاتییانی كوردستانیش لە مەینەتی و قەیرانی ئابووری ڕزگاریان بێت و بۆ ئەوەی لە ژیانێكی سەربەرزانە و ئاسوودەدا بژین، دەبێت دەنگ بە لیستی ٢٧٥ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەین.
من وەكوو هونەرمەندێك هەمیشە ئاواتم ئەوەیە، كە خەڵكی كوردستان لە خۆشگوزەرانی و كامەرانی و خۆشیدا بژین و دوور بن لە بەڵا و مەینەتییەكانی شەڕ و ناكۆكی و ئاژاوە.