شیڤان شێرزاد – هەولێر
دوای ڕاگەیاندنی پارتیبوون و دەربڕینی پەشیمانی ئەو ساڵانەی وەک هونەرمەندێکی میللی لایەنگری لایەنێکی کوردستانی بووە و تا ئێستا نەیتوانیووە خزمەت بە کولتوور و هونەر بکات لە ناوچەکەیدا.
هونەرمەند “ئاوارە تەقتەقی” بۆ “هەولێر” دەڵێت: پەشیمانم لەو ڕۆژانەی لە ئاهەنگ و زەماوەندێکی ئەو حیزبەی تێیدا ئەندام بووم، چوونکە هەمیشە ئێمەی هونەرمەندی بە بەڵێنی بێ کردار چەواشە کردووە و نەیتوانیووە بۆ تەنیا جارێکیش خزمەت بە هونەرمەندان بکات، بۆیە بە شانازییەوە ئێستا پارتیمە و گۆرانیش بۆ سەرکەوتنی لیستی ٢٧٥ـی دەنگی شۆڕش و بەرخۆدان و هێزی ئەو گەلە دەڵێم، کە پارتی دیموکراتی کوردستانە و لەسەر دەستی ئەو حیزبە نیشتمانپەروەره شدا کوردستانمان گەشاوه یه و ئێستا هاووڵاتییانی عێراق خەون بەوە دەبینن، کە حکوومەتەکەیان وەک کوردستان شەفاف بێت و لە جیاتی بەهەدەردانی سامانی وڵاتەکەیان، شەقامێکی هاوشێوەی هەولێری هەبێت، یان ئەو خزمەت و ئاوەدانییەی لە کوردستان پێشکەشکراوه لەوێشدا بکرێت، بۆیە ڕاشکاوانە دەڵێم: پارتی لە کوێی ئەو دنیایە بێت ئاوەدانیی لەوێیە و بەندەش پەیامێک بۆ ئەو ناحەزانە دەنێرم، کە بە ڤیدیۆ و وێنەی کۆن دەیانەوێت، هەوادارانم لێ زوویر بکەن و لە وەڵامی ئەو قسانەی بۆم هەڵدەبەستن پێیان دەڵێم بە شانازییەوە پارتیمە و خوێنم گەرمە و لە هەموو کوچە و کۆڵانەکانی هەولێریشدا بانگەشە بۆ سەرخستنی لیستی ٢٧٥ـی ئاوەدانی و دەنگی پێشمەرگە و حیزبی خاوەن وەفا و خوێنی هەزاران شەهید دەکەم و تا ماویشم لە خزمەت ڕێبازی پیرۆزی بارزانیدا دەبم.

