شیڤان شێرزاد – هەولێر
هونەرمەندی گۆرانیبێژ “شاخەوان بەکر” وەک دەنگێکی زوڵاڵ لە کەرکووکی دڵی کوردستانەوە پەیامێک بۆ “هەولێر” دەنێرێت و تیایدا ئاماژەی بۆ سەرکەوتنی ئەمجارەی لیستی ٢٧٥ دەکات لە شارەکەی و دەڵێت: بێ دوو دڵی کەرک وک یەک پارچە زەردە و دەنگی منیش بۆ لیستی دوو حەوت پێنجە.
لە پەیامەکەیدا هونەرمەند ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە لە خانەوادەیەکی شۆڕشگێڕ و خاوەن قوربانیی چاوی بۆ دنیا هەڵهێناوە و خاوەن دوو مامی شەهیدی ڕزگاریخوازی کوردستانە و دەشڵێت: بەڵێنمانداوە تا لە ژین مابین هەر پارتین و هەر پارتیش دەبین، بۆ هەڵبژاردنی شەشەمین خوولی پەرلەمانی عێراق، لە کەرکووکی دڵی کوردستانەوە بە گڕوتینێکی جیاواز لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو، کەرکووک زەردپۆش دەکەین و دەنگی پارتی لەم ناوچەیە زوڵاڵتر دەکەین، بۆ ئەوەی چیتر شۆڤینیەکان نەتوانن زەفەر بە کەرکووکی ئازیز ببەن.

