رۆژنامەی ھەولێر

جەسام بندیان: پارتی بە هیچ ڕەشەبایەک نالەرزێ

شیڤان شێرزاد – هەولێر

هونەرمەندی میللی “جەسام بندیان” لە هەڵبژاردنی ڕابردووی کوردستاندا چەند بەرهەمێکی نوێی لە میانی بەشداریکردن لە بانگەشەی سەرخستنی لیستی زەردی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاوکردەوە، جگە لە سازدانی چەند ئاهەنگێکی تایبەت بۆ سەرکەوتنەکانی پارتی، کە زۆربەی بەرهەمەکانیش تێکستی “حازم بندیان” بوون و وەک دوو برای هونەرمەند بە دوێت گۆرانیان بۆ دەستکەوتەکانی ئەو پارتە کۆڵندەرە گوت، لەسەرووبەندی ئەو هەڵبژاردنە چارەنووسسازەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بەشداری فراوانی هێزە کوردستانیەکان و پارتی، بەتایبەتی وەک حیزبێکی خزمەتگوزار و خاوەن دەستکەوت و بونیادنەری ئاوەدانیی لە هەرێمی کوردستان و بڵاوکردنەوەی پڕۆپاگاندەی بێ بنەما، گوایە پارتی پیربووە. هونەرمەند “جەسام بندیان” بۆ “هەولێر” دەڵێت: پارتی بە کردار و پڕۆژە جوانەکانی لە ڕووی بیناکاریی و ڕووناکی و ئاو و ئاوەڕۆ و دەیان جووت سایدی نوێ تونێل و بەرزە پرد و شەقامی ناوازە و بەهێزکردنی ئابووری کوردستان و ڕەخساندنی هەلی کار و نۆژەنکردنەوەی یاریگای هەولێر و سازدانی فێستیڤاڵی میوزیک و سینەما و شانۆ و دامەزراندنی بەشێک لە دەرچووانی پزیشکی و سەدان پڕۆژەی خزمەتگوزاریی سەلماندوویەتی بە هیچ ڕەشه یایەک نالەرزێت و ئەوانەی سەرقاڵی پڕۆپاگاندەن با خاوەن بەڵێنی خۆیان بن و بە درووشمی بریقەدار دەنگدەرانیان چەواشە نەکەن و هەوڵبدەن دەنگی کورد لە بەغدا بەرزتر بکەن.
گوتیشی: پشتیوانیم لە لیستی ٢٧٥ بۆ ئەوە دەگەڕێنمەوە، حیزبەکەمان هێندە وەفادارە بەرامبەر دەنگدەر و لایەنگرانیی بەڵێنێک نادات جێبەجێی نەکات و لە گشت قۆناغەکانیشدا پاڵپشت و پشتیوانی هاونیشتمانیانی کوردستان بووە، بۆیه شایستەیە، کە هەموومان دەنگ بەو هێزە قوربانیدەرەی کوردستان بدەین، کە خاوەن ڕێبازێکە و دەنگدانیشمان بۆ ئەو هێزە زامنی مافە ڕەواکانە.