شیڤان شێرزاد – هەولێر
پێرفۆڕمەنسێکی هونەری لەسەر ئەنفال و پێشانگەیەکی شێوەکاری بۆ ” عوسمان “ئەحمەد” بە بەشداری هەریەک لە هونەرمەندان “لالۆ ڕەنجدەر” و “سارا تەڵایی” و “زیاد کەریم” لە گەلەری سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی جیهان بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و ئارەزوومەندانی هونەری شێوەکاری کرایەوە.
پێشانگاکە چەندین تابلۆی لێ نمایش کرابوو، کە چیرۆک و سەربوردەی گەلێکی ستەمدیدە و قوربانیدەری ڕێگەی خەباتی ڕزگاریخوازی کوردستانیان دەگێڕایەوە؛ چیرۆکی ئەنفال و کیمیاباران بووبوو بە هەوێنی شاکارەکانی ئەو هونەرمەندە؛ سارا تەڵایی بە دەڤ و قوڕگە سپیەکەی لالۆ ڕەنجدەر، کە ئەشقی نیشتمان لە دڵیدا وەک ڕەگێکی پتەو چەسپیوە و هەموو تەمەنی بۆ ئازادی و نیشتماندۆستی تەرخان کردووە، دڵی ئامادەبووانیان پڕ کرد؛ سەنتەری ڕۆشنبیری جیهان لە سەروبەندی نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراقدا دەیەوێت بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان نیشان بدات، پێشکەوتنی هونەر و زانست و خەباتی شارستانی و پێشکەوتنی گەلی کوردستان لەسەر دەستی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بۆیه با هەموومان بە ویژدانەوە دەنگ بدەین بەو هێزەی هاواری تاکەکانمان لە هەولێرەوە دەباته بەغدا.

